
doi: 10.56422/ka..47.79
رۆژنامه‌وانی وه‌ك به‌شێكی رووناكبیری، بایه‌خ و كاریگه‌ری و ده‌ورێكی زۆری له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، به تایبه‌تی كه وه‌ك یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاته‌كان (چواره‌م) حیسابی بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش سه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌كێشێته‌وه, كه له تۆماركردنی رووداوه‌كاندا, سه‌رچاوه‌ی راسته‌وخۆ و زیندوو و شایه‌تحاڵی سه‌ره‌كی بێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له نووسینی مێژوودا به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابندرێت و پشتی پێ ببه‌سترێت. به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین ئه‌و رۆژنامه‌یه چ رۆژنامه‌یه‌كە و سه‌ر به چ لایه‌ن یان گرووپێكە..! له‌م رووه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ توێژینه‌وه به كارێكی پێویست زانرا، به‌تایبه‌تیش بۆ گۆڤارێكی به روومه‌تی وه‌ك "k21"، كه پڕاوپڕی به‌ڵگه‌نامه و بابه‌ت و كه‌ره‌سته‌ی خاوی نووسینی مێژوون. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به ته‌نیا ئه‌و لایه‌نه‌ی رووناكبیری كاری له‌سه‌ر كراوه, كه تایبه‌ته بۆ گۆڤار‌و رۆژنامه و بڵاوكراوانه‌ی له سه‌رده‌می جیاجیا, به ئاشكرا‌و نهێنی, له قەڵه‌مڕه‌وی شاری هه‌ولێر ده‌رچوون و ده‌قه‌كانیان له "k21"دا بڵاوكراونه‌ته‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ناساندنی گۆڤاری "k21"و ژماره و به‌ڕێوه‌به‌رانی و چۆنیه‌تی ده‌رچوونی و رۆڵی و هه‌ندێ سه‌رنج و تێبینی سه‌باره‌ت به گۆڤاره‌كه، پاشان گۆڤار‌و رۆژنامه ئاشكراكان و به‌دواشیدا گۆڤار‌و رۆژنامه نهێنییه‌كان و ئه‌نجام و پاشكۆ, دەگرێتەخۆ. گرفته‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه خۆی له بەرده‌ست نه‌بوونی هه‌ندێ له ده‌قی ره‌سه‌نی گۆڤار‌و رۆژنامه و بڵاوكراوه‌كان یان خراپ و به كه‌موكورتی كۆپییه‌كانیان كە بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌بینێته‌وه. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌ناسینه‌وه‌ی ناو و نازناوی خواسته‌نی نووسه‌ری هه‌ندێ له بڵاوكراوه‌كان، ئه‌وه هیچ كه گۆڤار‌و رۆژنامه و بڵاوكراوه نهێنییه‌كان، نه ده‌سته‌ی نووسه‌رانیان دیاره نه وتار و بابه‌ته‌كانیان ناوی نووسه‌ره‌كانیان به سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ناوی خوازراوه، وه‌ك سیمایه‌كی رۆژنامه‌وانیی نهێنی و شاخ و پێشمه‌رگه.
| selected citations These citations are derived from selected sources. This is an alternative to the "Influence" indicator, which also reflects the overall/total impact of an article in the research community at large, based on the underlying citation network (diachronically). | 0 | |
| popularity This indicator reflects the "current" impact/attention (the "hype") of an article in the research community at large, based on the underlying citation network. | Average | |
| influence This indicator reflects the overall/total impact of an article in the research community at large, based on the underlying citation network (diachronically). | Average | |
| impulse This indicator reflects the initial momentum of an article directly after its publication, based on the underlying citation network. | Average |
